چاوه‌ڕوان دەکرێ له‌دوای هه‌ڵبژاردنەکانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕێكه‌وتنی نوێ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا بكرێت، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش شێوازی ئه‌و ڕێكه‌وتنه ڕوونده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌نێت: “ده‌بێت كورد ده‌ستبه‌رداری ڕێككه‌وتنی سیاسی بێت و ئه‌مجاره ڕێككه‌وتنێكی ستراتیژی له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات”.
د. به‌ختیار شاوێس، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگه‌یاند: ده‌بێت له‌دوای هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق، ڕێكه‌وتنی نوێ له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی داهاتووی به‌غدا بكرێت، به‌جۆرێك ده‌بێت كورد به ڕێكه‌وتن و ستراتیژێكی نوێوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا.
له‌باره‌ی گرینگ‌ترین ئه‌و ڕێكه‌وتنانه‌ی كه پێویسته كورد له به‌غدا ئه‌نجامی بدات، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ووتی:”ده‌ستپێكی هه‌موو كارێك ده‌بێت كورد ڕێكه‌وتن سەبارەت بە پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق بكات، دواتر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌دا پرسه‌كانی (موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، نه‌وت، ماده‌ی 140، دۆسێی پێشمه‌رگه‌و پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران) چاره‌سه‌ر بكرێن و یه‌كلایی بكرێنه‌وه”.
به‌وته‌ی د. به‌ختیار شاوێس، ده‌بێت ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كرێت، رێككه‌وتنی ستراتیژی بێت نه‌ك سیاسی، ئه‌گه‌رنا هاوشێوه‌ی ڕابردوو رێكه‌وتنه‌كان بێ ئه‌نجام ده‌بن.
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ڕاده‌ی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی كورد له‌لایه‌ن حكومه‌تی داهاتووی عێراقه‌وه، ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌نجامی ده‌نگی كورد له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی 12ی 5ی 2018، بۆیه ده‌بێت هاووڵاتیان له‌گرنگی پڕۆسه‌كه له‌م قۆناغه بگه‌ن و به گڕوتینه‌وه به‌شداری بكه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە