لە ناوچوونی ٨ هەزار مریشک لە ڕواندز

لە ناوچوونی ٨ هەزار مریشک لە ڕواندز

پەیای کورد … لە ناوچوونی ٨ هەزار مریشک لە ڕواندز

 

لە سنووری ناحیەی وەرتێ سەر بە قەزای رواندز، ئاگر لە کێڵگەیەکی پەلەوەر کەوتەوە، بەم هۆیەوە هەشت هەزار مریشک لەناوچوون.

 

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە، لە کێڵگەیەکی پەلەوەر لە گوندی سەرنەوسی سەر بە ناحیەی وەرتێ، کە دواتر بە هاوکاری تیمەکانین ئاگر کوژێنەو کۆنترۆڵ کرا، وێڕای لە ناوچوونی ٨ هەزار مریشک خەسارێکی زۆر بە کێڵگەکە کەوتووە.

 

نزیکەی هەشت هەزار مریشک، بەهۆی ئاگر و دووکەڵ لەناوچوون، شەش هەزار مریشکیش رزگار كران، زیانی زۆریش بەر بینا و کەلوپەلەکانی کێڵگەکە کەوتووە، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەش شۆرتی کارەبا بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە