لایەنە سیاسییەکان بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی و پلاسخارت کۆ دەبنەوە

لایەنە سیاسییەکان بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی و پلاسخارت کۆ دەبنەوە

پەیامی کورد... لایەنە سیاسییەکان بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی و پلاسخارت کۆ دەبنەوە

بڕیارە لە ٩ی ئەم مانگەدا، جارێکی دیکە نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆ ببنەوە.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: "ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ٩/٦/٢٠٢٢، لایەنە سیاسییە سەرەکییەکانی کوردستان لەلای سەرۆکی هەرێم، بە بەشداری پلاسخارت کۆبوونەوەیەکی دیکە دەکەن، لەوێ قسەوباس لەسەر خاڵە هاوبەشەکان دەکرێت لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتوو".

گوتیشی: "ئەگەر ئیرادە هەبێت و هەنگاو بۆ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن بنێین، دەتوانین لە ١ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ کۆمیسیۆن کارا بکەینەوە، ئەگەر لە ڕووی تەنکیکییەوەش نەکرا ئەو کات هەڵبژاردن بکرێت دەکرێت کەمێک دوا بخرێت، بەڵام پێویستە هەوڵی و تواناکانی هەمووان بۆ ئەوە بێت هەڵبژاردن دوا نەخرێت، چونکە دواخستنی هەڵبژاردن، بۆ ناوبانگی هەرێمی کوردستان و پرۆسەی سیاسیی و دیموکراسی گونجاو نییە".

هێمن هەورامی، ڕاشیگەیاند: "هەموو ئەو ١٦ فراکسیۆنەی لە پەرلەمانی کوردستانن، بە دەنگی خەڵک هاتووین، خەڵکی کوردستان بۆ ٤ ساڵ نوێنەرایەتی خۆیان بە ئێمە بەخشیوە، بۆیە دەبێت جارێکی دیکە بۆ خەڵک بگەڕێینەوە کە دەنگ بە کام هێز و لایەنێک دەدەن".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە