نێچیرڤان بارزانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بانگهێشتی هەولێر دەکات

نێچیرڤان بارزانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بانگهێشتی هەولێر دەکات

پەیامی کورد... نێچیرڤان بارزانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بانگهێشتی هەولێر دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا داوا لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات، ئەوپەڕی دان بە خۆیاندا بگرن و بانگهێشتیان دەکات بۆ هەولێر بۆ ئەوەی دەست بە گفتوگۆیەکی کراوە بکەن.

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا سەبارەت بە بارودۆخی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، بە نیگەرانییەکی قووڵەوە لە دۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاتەکانی دەڕوانن، داوا لە لایەنە سیاسییە ناکۆکەکان دەکەن ئەوپەڕی دان بە خۆیاندا بگرن و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان گفتوگۆی ڕاستەوخۆ دەست پێ بکەن.

ئەوەش هاتووە، لە کاتێکدا ڕێز لە خواستی خۆپیشاندانی ئاشتییانەی جەماوەر دەگرن، جەخت لە پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و ئاسایش و سەر و ماڵی هاووڵاتییان و کارمەندانی دەوڵەت دەکەنەوە، گەلی عێراق شایانی ژیان و ئێستا و داهاتوویەکی باشترە و ئەرک و بەرپرسیاریەتی هاوبەشی هەموو هێز و لایەنەکانە پێکەوە عێراق لەم دۆخە هەستیار و مەترسیدارە دەرباز بکەن.

سەرۆکی هەرێم جەختی لەوەش کردووەتەوە، هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بەشێک دەبێت لە چارەسەر، بۆیە لایەنە سیاسییەکان بانگهێشت دەکەن بێن لە هەولێر دەست بە گفتوگۆیەکی کراوەی کۆکەرەوە بکەن و لە سەر بنەمای بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بگەنە لێکگەیشتن و ڕێککەوتن، هیچ کێشەیەک نییە بە گفتوگۆ چارەسەر نەکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە