پەیامی کورد … چالاکێکی ڕاگەیاندن لە سەقز سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا
یەکێکی دیکە لە بەڕێوەبەرانی کەناڵی تێلێگرامی پێرسمان لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقزەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کەیوان ڕەحیمی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و خەڵکی سەقز، لقی یەکەمی لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژ بە حکوومەت” لەرێگای چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سزای ٤ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.
کەیوان ڕەحیمی لەگەڵ چوار چالاکی دیکەی بواری ڕاگەیاندن مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو دوای سکاڵای بەرپرسی پێشووی شارەوانیی سەقز بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کرابوون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرابوو.
مستەفا حەمدی یەکێکی دیکە لە بەڕێوەبەرانی کەناڵی پرسمان پێشتر هەر لەم پەیوەندییەدا سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە