پەیامی کورد... لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان ١٥ کەس گیانیان لە دەست دا
بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٢ی دیکەش برینداربوون.
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، ڕووداوەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک ناوچەی دێلوک سەر بە شاری غازی عەنتاب لە باکووری کوردستان بووە و بە هۆییەوە ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٢ی دیکە برینداربوون.
ڕووداوەکە لەنێوان پاسێکی گەورەی گەشتیاری و دوو ئۆتۆمبێلی دیکەدا بووە کە یەکێکیان ئۆتۆمبێلی پەخشی تەلەڤزیۆنی (SNG) بووە.
هەندێک لە قوربانییەکان میدیاکارن. دوابەدوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان و تیمی فریاگوزاری گەیشتوونەتە ناوچەکە بەمەبەستی بەهاناوەچوون و گواستنەوەی برینداران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە