لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد

لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد

پەیامی کورد      ...    لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد

سەرۆکی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد و رایگەیاند، بڕیاردراوە بە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان و پەیمانگەکانی وەزارەتی پەروەردە لە پاش جەژنی رەمەزانی پیرۆز دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی تەندرووستی و رادەی کاریگەری ڤیرووسی کۆرۆنا.

بەپێی نووسراوێک کە واژووی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، تیایدا هاتووە، بڕیاردرا بە راگرتنی هاتووچۆی تەواوی پارێزگاکانی (هەڵەبجە، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) و ئیدارە سەربەخۆکانی (راپەڕین و گەرمیان) و گشت یەکە کارگێڕیەکان لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەو کۆتا رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز تاوەکوو کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەوی سێیەم رۆژی جەژن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیاردراوە بە قەدەغەی گەشتكردن بۆ ووڵاتی هیندستان بۆ هاوڵاتی عێراقی و قەدەغەی هاتن لە ووڵاتی هیندستان، بۆ كەسی بیانی لە رێگای دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان ئەوانەی لە دوای ٢٠-٤-٢٠٢١ سەردانی ئەو وڵاتەکەیان كردوە، ئەو هاووڵاتیە عێراقییانەی كە لە ووڵاتی هیندستان دەگەرێنەوە لە رێگای دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان، پێویستە لەخاڵە سنوورییەكان جیا بكرێنەوە و پشكنینی ووردیان بۆ بكرێت لە لایەن تیمە پزیشكییەكانی وەزارەتی تەندرووستی بە مەبەستی دڵنیابوون لە تووش نەبوونیان بە ڤیرووسی كۆرۆنا و كەرەنتین دەكرێن بۆ ئەو ماوەیەی كە وەزارەتی تەندرووستی دەستنیشانی كردوە. 

لە نووسراوەکەدا ئەوە هاتووە، لیژنەی باڵای وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی راسپارد بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان سەبارەت بە دەركردنی رێنمایی تایبەت سەبارەت بە ١٠ رۆژی کۆتایی مانگی رەمەزانی پیرۆز و رێورەسمەكانی ئایینی لە مزگەوتەكان.

بڕیاره‌كان

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە