پەیامی کورد... لە ئورمیە دوو بەندکراو لە سێدارە دران
دوو هاووڵاتی کە بە هۆی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە لە سێدارە دران.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ئاداری ٢٠٢٢، سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە بە ناوەکانی پەیمان باباخانی و میرعەلی حوسێنی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
ئەم دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.
شایانی باسە ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ ٤ بەندکراوی دیکە گوازرانەوە ژووری تاکە کەسی و چوار کەسەی دیکە دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە بنەماڵەی کوژراوەکان گەڕێنرانەوە بەندەکانی خۆیان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە