پەیامی کورد ... لە سلێمانی چەند باندی بازرگانی ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر کران
بهڕێوهربهری بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی ڕایگهیاند، چەند باندێک لەناو شاری سلێمانی دهستگیركراون کە کاریان بەکارهێنان و بازرگانیکردن بووە بە ماددە هۆشبەرەکان.
عەمید پشتیوان بەهائەدین، بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند، توانیویانه چەند باندێک لەناو شاری سلێمانی دەستگیر بکەین کە کاریان بەکارهێنان و بازرگانیکردن بووە بە ماددە هۆشبەرەکان.
وتیشی، "توانیومانه دەست بەسەر 99 کیلۆ و نیو ماددەی سەرەتاییدا بگرین کە لە دروستکردنی حەشیشدا بەکاردەهێندرێت".
بهوتهی عەمید پشتیوان لە 2020/01/01ـەوە تاوەکو 2020/12/01 بە فەرمانی دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ 257 کەس کردووەتەوە بۆ ئەوانەی کە بەکارهێنەر و بارزگانی ماددە هۆشبەرەکان بوون، هاوكات 262 کەس زیندانی کراون، بەشێکیان لەوانە رەوانەی دادگا کراون، بەشێکیان بە بڕیاری دادوەر دوای ماوەیەک لە پشکنین و بەدواداچوون کە دەرکەوتووە هیچیان لەسەر نەبووە، ئازادکراون.
ژمارهی ئهو كهسانهی ئێستا لە قۆناخی لێکۆڵینەوەدان 138 كهسه و هەندێکیان رەوانەی دادگا کراون، ئهوهش بهوتهی عهمید پشتیوان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە