لە سنووری پیرانشار ٢ کۆڵبەر کوژران و بریندار بوون

لە سنووری پیرانشار ٢ کۆڵبەر کوژران و بریندار بوون

پەیاما کورد ـ کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار، شەوی ڕابردوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندار و هێشتا بۆ چارەسەری برینەکەی رەوانەی ناوەندە دەرمانیەکان نەکراوە و کۆڵبەرێکش بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە کوژراوە.

بەپێێ ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”،  شەوی سێشەممە (٥ پوشپەڕی ٢٧١٨/ ٢٦ ژوئەنی ٢٠١٨) هێزە چەکدارەکانی ئێران جێگیر لە پایگایی گەڵاڵە کوێستانەکانی قەندیل تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردوە.

تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار بوونی کۆڵبەرێکی ٢٥ ساڵان بە ناوی “ناسر عبدل” خێزاندار و باوکی منداڵێکی لێ کەوتووەتەوە و کۆڵبەریکی خەلکی شیناوێ بە ناوی "شوانە مەحموود زادە" کوڕێ سۆفی عومەر کوژراوە..

 

یەکێک لە هاورێ کۆڵبەرەکانی ناسر لەم پەیوەندیەدا بڕاگەیاند بە هۆی کەوتنە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و هەروەا شەو بوون و تاریک بوونەوە نەمانتوانی ناسر کە ڕانی بە سەختی بریندار ببو لەگەڵ خۆمان بێنین.

لەلایەکی دیکەوە، یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە کە خەڵکی ئاوایی کۆنەلاجانن، ئەم هەواڵەی پشت ڕاست کردەوە و دەڵێت ناسر لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و سەڕەرایی بریندار بوونی، دوایی ١٢ کاتژمێرچارەسەری پزیشکی بۆ نەکراوە و ئیزنیان بە ئێمەیش نەداوە کە چاومان پێی بکەوێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە