پەیامی کورد … کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری پیرانشار
کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەکشەممە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١، هێزەکانی سپای پاسداران لە کوێستانەکانی سنووری حاجی عومران و لە شوێنێک بە ناوی"شینکێ" سەر بە شاری پیرانشار، تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.
ر ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە "محەمەدخالید عەبدوڵڵازاده" تەمەن ٤١ ساڵ ڕاگەیەندراوە.
محەمەد خالید عەبدوڵڵازاده باوکی دوو منداڵ بووە و هەتا ئێستا تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە