پەیامی کورد … له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا ،وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و رایدەگەیەنێت ئه‌گه‌ر ئێستا ده‌رفه‌ت هه‌بێت بۆ وه‌رگرتنی، له‌وانه‌یه دواتر نه‌توانرێت به ئاسانی وه‌ربگیردرێت.
لەمبارەیەوە د.ئاسۆ حه‌وێزی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندوە:"ساڵی رابردو له‌مكاتانه‌دا هیوای هه‌مومان ئه‌وه بو كه‌ی ڤاكسین به‌رهه‌مدێت، ئێستا كه له‌به‌رده‌سته به‌ڵام دودڵی له‌وه‌ی وه‌ریبگریت، ئه‌و ڤاكسینه‌ی به‌رده‌سته ئه‌مه باشترینه، ئه‌گه‌ر ئێستا ده‌رفه‌تت هه‌بێت بۆ وه‌رگرتنی له‌وانه‌یه دواتر نه‌توانی به ئاسانی وه‌ریبگریت، زۆربه‌ی وڵاته زلهێزه‌كان كێشه‌ی رێژه‌ی دابینكردنی ڤاكسینیان هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌كان، بۆیه هه‌مو ئه‌گه‌رێك چاوه‌ڕوانكراوه".
ناوبراو داواش لەهاوڵاتیان دەكات و دەڵێت: "تكایه ناوی خۆت تۆمار بكه‌و بۆ رۆژی دواتر بڕۆ ڤاكسینه‌كه‌ت وه‌ربگره و كه‌سانی به ساڵاچوانت هانبده بۆ وه‌رگرتنی، چاوه‌ڕوان مه‌كه بۆ ئاگاداركردنه‌وه، له هه‌مانكات مه‌ڵێ ئه‌مجۆره نا و ئه‌م جۆره، ستافی راهێنراو رێنماییه‌كانت به دروستی پێده‌ڵێن پێش و دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه‌ت".
ئه‌مەش له‌كاتێكدایه كە له‌ئێستادا جۆره‌كانی ڤاكسینی "ئه‌سترازینیكای بریتانی، سینۆفارمی چینی، فایزه‌ری ئه‌مریكی" گه‌یشتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و له‌ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی ده‌ست بهدابهشكردنیان كراوه، به‌ڵام به‌وته‌ی به‌رپرسانی ته‌ندروستی، رێژه‌ی ناوتۆماركردنی هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كان به‌گوێره‌ی پێویست نیه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە