پەیامی کورد ... ئەمریکا پێنج کۆمپانیای بە هۆی هاوکاری ئێرانەوە سزا دا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سزای بەسەر پێنج کۆمپانیای پیترۆکیماییدا سەپاند کە هاوکاری ئێرانیان کردووە بۆ ئەوەی کەرەستەکانی بە بازاڕەکانی جیهان بفرۆشێت.
مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگهیاند: سزا بەسەر کۆمپانیای گواستنەوەی گاز و کیمیاییەکانی ڤێتنام دەسەپێنن کە 5ی تشرینی دووهمی 2018، بەرهەمی کۆمپانیا پیترۆکیماییەکانی ئێرانیان گواستووەتەوە دەرەوەی وڵاتەکە. سزاکان ڤۆ فونگ، سەرۆکی کۆمپانیاکەش دەگرنەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاش سزای بەسەر چوار کۆمپانیای دیکەدا سەپاندووە کە بەرهەمە کیمیاییەکانی کۆمپانیای Triliance Petrochemical Companyیان گواستووەتەوە، لەناویاندا کۆمپانیای چینی و ئیماراتی هەن.
کۆمپانیای تڕیلیانس پیترۆکیمیکال سەرەتای ئەمساڵیش لەلایەن ئەمریکاوەوە سزای قورسی بەسەردا سەپێندرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە