نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە پۆڵەندا و بیلاروس دەکات کێشەی کۆچبەران چارەسەر بکەن

نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە پۆڵەندا و بیلاروس دەکات کێشەی کۆچبەران چارەسەر بکەن

پەیامی کورد … نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە پۆڵەندا و بیلاروس دەکات کێشەی کۆچبەران چارەسەر بکەن

کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ سەربە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، بەردەوامی مانەوەی ژمارەیەکی زۆری کۆچبەر و پەنابەر لەو سەرما و سۆڵەیەی سەر سنووری بێلاڕووس-پۆڵەندا بە بێچارەیی، تووشی شۆکی کردووە و داوای لە وڵاتانی پەیوەندیدار کرد کە ھەنگاوی خێرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بنێن.

 میشێل باچڵت کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ سەربە نەتەوەیەکگرتوەکان لە بارەی دۆخی ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی فەرمی دەچنە بێلاڕووس و لە ھەوڵی دەربازبوون بۆ ئەورووپا لەو وڵاتەوە ھەوڵی پەڕینەوە بۆ پۆڵەندا دەدەن، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ھۆشداریی دا کە جێگیرکردنی ھێزی سەربازیی لەسەر سنووری ھەردو وڵات و گوتنی دەستەواژەی دژ بەیەکتر، دۆخی کۆچبەرەکان خراپتر دەکات.

 جەختی لەوە شکردەوە، دەبێت وڵاتان پێکەوە کاربکەن بۆ پاراستنی ژیان و شکۆی ھەموو ئەو کەسانەی کە لە سنووری نێوانیاندا گیریان خواردووە و داوای کرد بەخێرایی رێگە بە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، رۆژنامەنووسان و پارێزەران بدرێت بۆ ئەوەی بچنە ناوچە سنورییەکان.

 کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان، بەبێ ناوھێنان بەرپرسیارێتی پۆڵەندا و بێلاڕوسی لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ و مافی پەنابەرانی وەبیرھێنایەوە و بانگەوازی ئەوەی کرد کە بۆ سوك کردنی دۆخە قورسەکەی سەر سنوور و چارەسەری دۆخەکە ھەنگاوی خێرا بنێن.

ھەوڵی چەندین کەس کە بە شێوەیەکی فەرمی چوونەتە بێلاڕووس و لەوێوە دەربازبوون بۆ ئەوروپا لە رێگەی پۆڵەنداوە، گرژییەکانی سەر سنووری نێوان ھەردوو وڵاتی زیاد کرد.

بێلاڕووس، پۆڵەندا بە ئەنجامدانی مامەڵەی نامرۆیی لەگەڵ کۆچبەران تۆمەتبار دەکات و پۆڵەنداش تۆمه‌تی بەکارھێنانی کۆچبەران وەک فشاری سیاسی ده‌داته‌ پاڵ بێلاڕوس

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە