هەرکەس زانیاری لەسەر هێرشبەرەکەی نیویۆرک بدات ٥٠ هەزار دۆلار خەڵات دەکرێت

هەرکەس زانیاری لەسەر هێرشبەرەکەی نیویۆرک بدات ٥٠ هەزار دۆلار خەڵات دەکرێت

پەیامی کورد... هەرکەس زانیاری لەسەر هێرشبەرەکەی نیویۆرک بدات ٥٠ هەزار دۆلار خەڵات دەکرێت

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ئاشکرایان کرد، هەرکەس زانیاری لەسەر ئەو کەسە بدات کە هێرشەکەی میترۆی شاری نیویۆرکی ئەنجامدا، ئەوا بە بڕی ٥٠ هەزار دۆلار خەڵات دەکرێت.

جەیمس ئیسینگ بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی نیویۆرک بڵاوی کردووەتەوە، هەر کەس زانیاری بدات و ببێتە هۆی دەستگیر کردنی ئەو کەسەی هێرشەکەی میترۆی نیویۆرکی ئەنجامدا، ئەوا بە بڕی ٥٠ هەزار دۆلار خەڵات دەکرێت.

لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە هێرشەکەدا ١٦ کەس بریندار بوون کە برینی ١٠ کەسیان مەترسیدارە، لە هێرشەکەدا بۆمبی دووکەڵ بەکار هێنراوە.

لەناو هێڵی میترۆی ناوچەی برۆکلین لە شاری نیویۆرک کەسێک کە ماسکی بەستبوو دەستڕێژی گوللەی کرد و ١٦ کەسی بریندار کرد و ترس و تۆقاندنی لەناو خەڵکدا دروست کرد و دواتر هەڵات و تاوەکوو ئێستاش هیچ زانیارییەک نییە لەسەری.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە