پەیامی کورد... سەرۆكی ئەمریكا به‌ڵێنی سه‌پاندنی سزای زۆر قورس به‌سه‌ر رووسیا دەدات
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له پۆڵه‌ندا ڕایدەگەیەنێت پوتین پێی وابوو سته‌مكارانی هاوشێوه‌ی خۆی كه‌سانێكی سه‌رسه‌ختن و ده‌توانن چی پێیان خۆش بێ ده‌سته‌به‌ری بكه‌ن، ووتیشی ئەمریكا بەتەواوی پشتیوانی لە ئۆكراینا دەكات.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگەیاند: به‌ڵێنی داوه سزای زۆر قورس به‌سه‌ر رووسیادا بسه‌پێنێت و ده‌ره‌نجامی ئه‌و سزایانه‌ش وا ده‌كات، رووسیا به ئاسانی به ئامانجه‌كانی نه‌گات.
ئەوەشی خستەڕوو: پوتین پێی وابوو سته‌مكارانی هاوشێوه‌ی خۆی كه‌سانێكی سه‌رسه‌ختن و ده‌توانن چی پێیان خۆش بێ ده‌سته‌به‌ری بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ ئیراده‌ی پۆڵاینی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی رووبه‌ڕوو بووه.''
ڕوونیشی كردەوە: ئەمریكا بەتەواوی پشتیوانی لە ئۆكراینا دەكات و ئه‌و پشتیوانییه هیچ كاتێك له‌رزۆك نابێت و درێژه‌ی پێ ده‌درێ.
جۆ بایدن له دیداریدا له‌گه‌ڵ زیلینسكی ئاماژەی بەوەكرد: جگه له پێدانی 500 ملیۆن دۆلار، كۆمه‌ڵێك چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی پێشكه‌شی ئۆكراینا ده‌كات، ووتیشی : له ئۆكراینا هێشتا دیموكراسی به‌رده‌وامه، چونكه ئه‌و وڵاته توانیویه‌تی له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت.
شایەنی باسە جگه له ئه‌مه‌ریكا، وڵاتانی تری رۆژئاوا تانك و پێداویستی سه‌ربازی بۆ ئۆكراینا ده‌نێرن و ده‌یانه‌وێ پێش ئه‌وه‌ی رووسیا ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی بكات، ئه‌وا ئۆكراینا بتوانێ ئه‌و خاكه ئازاد بكات كه رووسیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە