هوشداریی بانکی نێودەوڵەتی بە عێرا

هوشداریی بانکی نێودەوڵەتی بە عێرا

پەیامی کورد … هوشداریی بانکی نێودەوڵەتی بە عێرا

بانکی نێودەوڵەتی هۆشداری دەداتە عێراق و رایدەگەیەنێت بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە (20٪)ی سەرچاوە ئاوییەکانی دادەبەزن و کاریگەری گەورە بەجێدەهێڵێت.

ساروج کۆمار بەڕێوەبەری هەرێمی بەشی رۆژهەڵات لە بانکی جیهانی لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکردووە، بەبێ ئەنجامدانی کاری کۆنکرێتی ئەو بەربەستە گەورانەی لەسەر کەرتی ئاو هەیە لە عێراقدا زیانی گەورە بەچەند سێکتەرێکی ئابوری دەگەیەنێت و کاریگەری گەورەی لەسەر کەمبونەوەی خۆراک لەو وڵاتە دەبێت.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ساڵی (2050) پلەکانی گەرما لە جیهاندا لە (10٪) بەرزدەبنەوە و ئاوی سازگاریش لە (10٪) دادەبەزێت و لە عێراقدا ئەو رێژەیە دەگاتە (20٪)، لەو هەلومەرجەشدا ئاو ناگاتە سێیەکی زەوی کشتوکاڵی.

 لە راپۆرتەکەدا هاتووە، کەمبونەوەی ئاو، کاریگەری هەبووە لەسەر ئاوارەبونی سەدان عێراقی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە