به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاشه‌كانی هه‌رێم ڕونكردنهوه له‌باره‌ی دابه‌شكردنی به‌شه ئاردی مانگانه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ده‌دات، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌مساڵدا ته‌نها شه‌ش مانگ به‌شه ئارد دابه‌شبكرێت و به‌راورد به‌ساڵانی پێشتر دابه‌شكردنی به‌شه ئارد كهمبكرێته بۆ نیوه”.
نه‌سرین محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاشه‌كانی هه‌رێم بۆ كاروباری هونه‌ری ڕاگه‌یاند، “له‌ئێستادا ده‌ستمان به‌دابه‌شكردنی به‌شه ئاردی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ كردوه”.
وتیشی:”بۆ دابینكردنی به‌شه ئاردی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ، به‌شێكی گه‌نمه‌كه‌ی له‌پارێزگای كه‌ركوكه‌وه دابینكراوه‌و به‌شێكی دیكه‌ی گه‌نمی هاوردهكراوبوه له‌جۆری ئه‌مریكی”.
ئاشكراشیكرد، ساڵی ڕابردوو به‌شه ئاردی مانگه‌كانی (9، 10، 11و 12) دابه‌شنه‌كراوه‌و چاوه‌ڕوانی دوایین بڕیاری وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق ده‌كرێت ئه‌گه‌ر بڕیاری قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان بدرێت ئه‌وا هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌وه‌شی وت:”به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستمانگه‌یشتوه پێناچێت ئه‌مساڵ حكومه‌تی عیراق بتوانێت به‌شه ئاردی ته‌واو بۆ هاوڵاتیان هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو دابینبكات، به‌ڵكو چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌مساڵدا ته‌نها بتوانێت شه‌ش به‌شه ئارد به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شبكات”.
نه‌سرین محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، “چه‌ند مانگێك به‌شه ئارد له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق دابینبكرێت، بۆ هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مانشێوه ده‌بێت و هه‌مان میكانیزم بۆ هه‌رێمیش په‌یڕه‌وده‌كرێت”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە