پەیامی کورد ... سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند وڵاتانی G-7 دەسەڵاتی گفتوگۆکردنیان لەگەڵ ئێران پێنەداوم و هیچ پەیامێکیان بۆ ئێران نیە.
بەپێی هەواڵێکی ئایریش تایمز، ئەمڕۆ یەکشەممە ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، وڵاتانی G-7 دەسەڵاتی گفتوگۆکردنیان لەگەڵ ئێران پێنەداوم و هیچ پەیامێکیان بۆ ئێران نیە، بەڵام خۆی لەچەند هەفتەی ئانیدە بەردەوام دەبێت لەگفتوگۆکردن لەگەڵ تاران بەئامانجی هێورکردنەوەی گرژییەکان.
ماکرۆن راشیگەیاند، لەپەراوێزی کۆبونەوەکانی دوێنێ بەکورتی باسوخواسێکی ئێرانیان کردوە و لەسەر دو هێڵی گشتی کۆک بون کە ئەوانیش ئەوەیە ئێران نابێ ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و پێویستە ئاسایشی ناوچەکەش بپارێزرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر سەرچاوەیەکی فەرەنسی ئاشکرایکرد ئەندامانی کۆبوونەوەی لوتکەی گرووپی حەوت ماکرۆن رادەسپێرن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێران و گەیاندنی پەیامەکانیان.
ئەمڕۆ دووەمین رۆژی کۆبونەوەی لوتکەی ووڵاتانی گرووپی پیشەسازی G-7 بوو کە بەئامادەبونی هەریەک لەسەرکردەی ووڵاتانی ئیتالیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا، بریتانیا، ژاپۆن، فەرەنسا و کەنەدا لەفەرەنسا بەڕێوەچو تێیدا پرسی ئاڵوونگارییە نێودەوڵەتییەکانی وەک پرسی ئابووری جیهان و سیاسەتی دەرەوە تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان بون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە