لە یۆنان فڕۆکەیەک ئاگری گرت و ٨ سەرنشینەکەی گیانیان لە دەست دا

لە یۆنان فڕۆکەیەک ئاگری گرت و ٨ سەرنشینەکەی گیانیان لە دەست دا

پەیامی کورد... لە یۆنان فڕۆکەیەک ئاگری گرت و ٨ سەرنشینەکەی گیانیان لە دەست دا

فڕۆکەیەک کە هەشت کەس و ١١ هەزار تۆن چەک و تەقەمەنیی هەڵگرتبوو، لە باکووری یۆنان ئاگری گرت، بە هۆییەوە سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا.

میدیاکانی یۆنان بڵاویان کردەوە، فڕۆکەکە لە جۆری ئەنتۆنۆف بووە، خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیایەکی ئۆکراینی، لە سربیاوە بەرەو ئەردەن فڕیوە.

بەهۆی ئەوەی کێشە لە بزوێنەرەکانی فڕۆکەکەدا دروست بووە و ئاگری گرتووە، هەوڵی نیشتنەوەی بەپەلەی داوە بەڵام بەر لە گەیشتنی بە زەوی تەقیوەتەوە.

لەگەڵ ئەوەی بەرپرسانی یۆنان دڵنیاییان نەداوە لەوەی چەک و تەقەمەنی هەڵگرتووە، بەڵام باسیان لەوە کردووە کە وەک ماددەیەکی مەترسیدار مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە