نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عێراقی له‌ ئه‌بوو زه‌بی کرد

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عێراقی له‌ ئه‌بوو زه‌بی کرد

پەیامی کورد      ...   نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عێراقی له‌ ئه‌بوو زه‌بی کرد

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٠٢١/٦/١٢ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌ میانەی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئیمارات، سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراقی له‌ ئه‌بەو زه‌بی کرد.

له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ مزه‌فه‌ر ئه‌لجبووری، باڵیۆز و ستافی باڵیۆزخانه‌، په‌یوه‌ندییه‌‌کانی عیراق و ئیمارات و دۆخ و کاروباره‌کانی ڕه‌وه‌ندی عیراقیان له‌ ئیمارات تاوتوێ کرد و جه‌ختیان له‌ گرینگی په‌ره‌پێدانی بواره‌کانی هاوبه‌شی و هاریکاری نێوان هه‌ردوو ووڵات کرده‌وه‌.

سه‌رۆک نێچیرڤان ده‌ستخۆشی له‌ باڵیۆز و ستافی باڵیۆزخانه‌ کرد بۆ کار و هه‌وڵه‌کانیان له‌پێناو بره‌ودانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌کان و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن.

لای خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی عیراق و ستافی باڵیۆخانه‌، خۆشحاڵی خۆیان به‌ سه‌ردان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ باڵیۆزخانه‌، ده‌ربڕی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە