ڕفاندنی مێرمنداڵێکی دیکە لە بۆکان

ڕفاندنی مێرمنداڵێکی دیکە لە بۆکان

پەیامی کورد... ڕفاندنی مێرمنداڵێکی دیکە لە بۆکان


مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی سوهەیل کەریمیگوڵان، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (٢ی مارسی ٢٠٢٣)، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی سوهەیل کەریمیگوڵان و خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە ڕفێندراوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو لەم پێوەندییەدا ڕایانگەیاندووە؛ ئەو مێرمنداڵە لە بەرامبەر قوتابخانەی "ئیستقلال" لە شەقامی ساحلیی بۆکان لەلایەن ئەو هێزانەوە ڕفێندراوە.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکار ڕفاندن، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و چارەنووس و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.


هەنگاو پێشتریش هەواڵی ڕفاندنی مێرمنداڵێکی دیکەی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی ماردین دانەزن لە ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بڵاو کردەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە