پەیامی کورد... سەرۆكایەتیی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاندراوێك لەبارەی ڕووداوەكەی مەخموور بڵاو دەكاتەوە
سەرۆكایەتیی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی دوێنێی مەخموور بڵاو كردەوە و ئاماژە بەوە دەدات: "سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان دەکەین."
ئەمڕۆ دووشەممە 23/10/2023، سەرۆكایەتیی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی دوێنێی مەخموور بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: "بەداخەوە دوێنێ یەکشەممە، ڕووداوێکی ناخۆش لە ناوچەی مەخموور ڕووی دا و لە ئەنجامدا شەهید و برینداربوونی لە هەردوولا لێ کەوتەوە."
ئەوەش خراوەتە ڕوو: "سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین."
سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیاندراوەكەدا جەخت لەوە دەكاتەوە: "ئێمە پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی دووپات دەکەینەوە، لەپێناو چارەسەرێکی ڕیشەیی و بەردەوام کە ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق بەدی بهێنێت."
لە ڕاگەیاندراوەكەدا ڕوونیش كراوەتەوە: "پشتیوانبی خۆشمان دەردەبڕین بۆ ناوەڕۆکی ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی خێرا و شەفاف لە ڕووداوەکە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە