ڕوونكردنەوەیەك لە دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجووومەنی وەزیرانەوە

ڕوونكردنەوەیەك لە دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجووومەنی وەزیرانەوە

پەیامی کورد      ...   ڕوونكردنەوەیەك لە دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجووومەنی وەزیرانەوە

دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، هەندێک نووسراوی حکوومەت بڵاوکراونەتەوە کە تایبەتن بە دامەزراندن و پلە بەرزکردنەوە کە گوایا نایاسایین و گەندەڵییان تێدا کراوە، "ئەو نووسراوانەی بڵاوکراونەتەوە هەموویان یاسایین و هیچ سەرپێچییەکی یاساییان تێدا نییە".


دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لە چەند سایتێکدا هەندێک نووسراوی حکوومەت بڵاوکراونەتەوە کە تایبەتن بە دامەزراندن و پلە بەرزکردنەوە کە گوایا نایاسایین و گەندەڵییان تێدا کراوە، بەداخەوە دیارە ئەوانەی ئەم هەواڵەیان بڵاوکردوەتەوە هیچ  ئاگادارییەکیان لە بارەی  یاسا و دامەزراندنی حکومییەوە نییە ئەگینا نەدەکەوتنە ناو ئەو هەڵە زەقەوە،  ئێمە سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە رەتدەکەینەوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو نووسراوانەی بڵاوکراونەتەوە "هەمویان یاسایین و هیچ سەرپێچییەکی یاساییان تێدا نییە"، بەپێی پەیڕەوی ئەنجوومەنی وەزیران، هەریەک لە سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، بەپێی پێویست بۆیان هەیە چەند راوێژکارێک دابمەزرێنن بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان. 

دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران باسی لەوەشکردوە، "پۆستی ئەو بریکاری وەزیرانەی ناویان هاتووە، لە یاسای وەزارەتەکان و یاساکانی دیکەدا بوونیان هەیە و بەتاڵ (شاغر) بوون، بۆیە پێویست بۆ پڕ بکرێنەوە".

ئەوەشی خستەڕو، لەم کابینەیەدا، دامەزراندن لەو پۆستە باڵایانەدا، بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمبوەتەوە و لە کەمترین ئاستدایە و تەنیا لە کاتی پێویستیدا  فەرمانبەر دادەمەزرێت، هاوکات کابینەی نۆیەم لە چوارچێوەی  یاسای چاکسازی، سەرقاڵی یەکلاکردنەوەی بابەتی فەرمانبەری پلەباڵای (معوم)ە، "ئەمەش بەڵگەیەکی روونی چاکسازییە کارگێڕی و داراییەکانی کابینەی نۆیەمە بە ئاراستەی کەمکردنەوەی پلە باڵاکان لە میلاکی گشتیدا". 

دەقی ڕوونكردنەوەكەی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران:

ڕوونكردنەوەیەك لە دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجووومەنی وەزیرانەوە

لە چەند سایتێکدا هەندێک نووسراوی حکوومەت بڵاوکراونەتەوە کە تایبەتن بە دامەزراندن و پلە بەرزکردنەوە کە گوایا نایاسایین و گەندەڵییان تێدا کراوە ! . بەداخەوە دیارە ئەوانەی ئەم هەواڵەیان بڵاوکردووەتەوە هیچ ئاگادارییەکیان لە بارەی یاسا و دامەزراندنی حکوومییەوە نییە ئەگینا نەدەکەوتنە ناو ئەو هەڵە زەقەوە. ئێمە لە کاتێکدا سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە رەت دەکەینەوە، بە پێویستیشی دەزانین ئەو خاڵانەی خوارەوە ڕوون بکەینەوە :

یەکەم: ئەو نووسراوانەی بڵاوکراونەتەوە هەموویان یاسایین و هیچ سەرپێچییەکی یاساییان تێدا نییە.

دووەم: بە پێی پەیڕەوی ئەنجومەنی وەزیران، هەر یەک لە سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، بە پێی پێویست بۆیان هەیە چەند ڕاوێژکارێک دابمەزرێنن بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان.

سێیەم: پۆستی ئەو بریکاری وەزیرانەی ناویان هاتووە، لە یاسای وەزارەتەکان و یاساکانی دیکەدا بوونیان هەیە و بەتاڵ ( شاغر) بوون، بۆیە پێویست بوو پڕ بکرێنەوە.

چوارەم: لەم کابینەیەدا، دامەزراندن لەو پۆستە باڵایانەدا، بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە و لە کەمترین ئاستدایە و تەنیا لە کاتی پێویستیدا فەرمانبەر دادەمەزرێت.

پێنجەم: کابینەی نۆیەم لە چوارچێوەی یاسای چاکسازی، سەرقاڵی یەکلاکردنەوەی بابەتی فەرمانبەری پلەباڵای (معوم)ە، ئەمەش بەڵگەیەکی ڕوونی چاکسازییە کارگێڕی و داراییەکانی کابینەی نۆیەمە بە ئاراستەی کەمکردنەوەی پلە باڵاکان لە میلاکی گشتیدا.

هیوادارین دەزگاکانی ڕاگەیاندن پیشەییانە مامەڵە بکەن و لە پێناو مەبەستی تایبەتیدا، چەواشەکاری نەکەن.

 

دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران

2020/8/10

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە