کچێکی ١٧ ساڵە لە پاوە دەستبەسەر کرا

کچێکی ١٧ ساڵە لە پاوە دەستبەسەر کرا


پەیامی کورد... کچێکی ١٧ ساڵە لە پاوە دەستبەسەر کرا

ئایدا دەروێشی تەمەن١٧ ساڵ و خەڵکی پاوە، کە لە ڕۆژانی یەکەمی ناڕەزایەتیی و خۆ پیشاندانەکانی خەڵکی پاوە لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی لەگەڵ دایکی دەستبەسەر کرابوون، بۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێنراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ١١ی ڕەزبەری ( ٣ی ئۆکتۆبەر ٢٠٢٢) ٢٧٢٢، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو مێرمنداڵە ١٧ ساڵە و دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

شیاوی ئاماژە پێدانە، کە ئایدا دەرویشی پێشتر و ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانان، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی پاوە لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی لەگەڵ دایکی بە ناوی فەرەنگیس ڕۆستەم زادە دەستبەسەر کرابوون و دوای یەک ڕۆژ واژۆکردنی بەڵێننامەی نووسراوە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە