پەیامی کورد … هەولێر/ کرێکارێکی شارەوانی بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لە دەست دا
بەڕێوەبەرایەتی هاوتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند: بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە کرێکارێکی شارەوانی گیانی لەدەستدا.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆ هەولێر رایگەیاند: کاتژمێر٩:٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ڕوودوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری نزیک ڕێگای موسڵ لەنێوان کەپسێکی خۆڵ وخاشاکی ماڵان و تەکسیەکدا ڕوویدا.
بەهۆی روداوکەوە، کرێکاری شارەوانی گیانی لەدەستداوە و کرێکارێکیش بریندار بووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕووداوەکە بەهۆی تیژ ڕەویەوە بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە