پەیامی کورد... ٢٧ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٦٤ حاڵەتی لە هەولێر، ٢٦٥ حاڵەتی لە دهۆک، ١١٠حاڵەتی لە سلێمانی، ٢٥ حاڵەتی لە گەرمیان و ٣٣ حاڵەتی لە هەڵەبجە بووە.
هەروەها، ٢٨١ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە و ٢٧ حاڵەتی گیان لە دەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە پێنج حاڵەت لە سلێمانی، پێنج حاڵەت لە هەولێر، ١٢ حاڵەت لە دهۆک، سێ حاڵەت لە گەرمیان ودوو حاڵەت لە هەڵەبجە تۆمار کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە