پەیامی کورد ... ئەم ڕۆژە بە ڕۆژی پشووی فەرمی ڕاگەێندرا
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ١٤ی ئه‌م مانگه ده‌كاته رۆژی راگه‌یاندنی كۆماری عێراق، له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و داموده‌زگاكان ده‌كرێته پشووی فه‌رمی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی رۆژمێری دیاریكردنی رۆژه پشووه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم، رۆژی ١٤ی (ته‌موز/٧)ی ٢٠٢١ كه ده‌كاته رۆژی راگه‌یاندنی كۆماری عێراق ده‌كرێته پشووی فه‌رمی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له‌م مانگه‌دا و به‌گوێره‌ی رۆژمێری رۆژه پشووه‌كان، جگه له پشووه‌كانی جه‌ژنی قوربان، رۆژی ٣١ی مانگیش كه ده‌كاته، یادی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان ده‌كرێته پشووی فه‌رمی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە