ئامادەسازی بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت

ئامادەسازی بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت

پەیامی کورد... ئامادەسازی بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت

زیرەک کەمال ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم دەڵێت، دوای کۆبوونەوەی چوار سەرۆکایەتییەکە، سەرۆکی هەرێم دەستپێشخەری کردووە بۆ ئەوەی لایەنە سیاسییەکان کۆ ببنەوە، ئێستا زەمینەسازی دەکرێت بۆ ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوەیە.

زیرەک کەمال بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستپێشخەری کردووە بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانیش بکرێت، لە ئێستادا زەمینە خۆش دەکرێت بۆ ئەوەی ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجامبدرێت، کە گرنگی زۆری هەیە لەبارەی دۆخی ئێستادا و هەوڵدەدرێت بە جۆرێک بێت ئەنجامی هەبێت.

وتوشیەتی، گرنگی ئەو کۆبوونەوەیە لەوەدایە ئەوەی لە پرۆسەی سیاسییە و ئاڵوگۆڕ لە دەسەڵاتدا دەکات و حکومەت و پەرلەمان و جومگە سەرەکییەکانی دەسەڵاتی پێک هێناوە حزبەکانن، پرۆسەی دیموکراسی و دەستدا و دەستکردنی دەسەڵات لە ڕێگەی حیزبەکانەوەیە، ئەوانەی لە دەرەوەی حوکمڕانیشن وەکو لایەنەکان مافی خۆیانە ناوە ناوە کۆبوونەوەیان لەگەڵ بکرێت و ڕاو سەرنجیان وەربگیرێت، بۆ ئەوەی بتوانین هەموومان ئەم قۆناخە تێپەرێنین.

ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆکی هەرێم لە بەشێکی تری قسەکانیدا وتویەتی، ئەنجامدانی کۆبوونەوە پێویستی بە زەمینە ڕەخساندن هەیە و ناکرێت کۆبوونەوە لەپێناو کۆبوونەوە بکرێت، دیارە دۆخی سیاسی لە هەرێم چۆنە، بۆیە پێویستە زەمینە لە باربێت و کۆبوونەوەکە ئەنجامی هەبێت، هاوکات لەسەر ئەو بنەمایە کۆبوونەوە بکرێت و ئێستا کاری بۆ دەکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە