پەیامی کورد … ١٦ میلیۆن ڤاکسین دەگاتە عێراق
حەسەن تەڵائی ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: رێگەی بە بەكارهێنانی ٣ جۆر ڤاكسین دراوە و جۆری چوارەمیش لە گفتوگۆدایە و تەنها لە جۆری ئەسترازینیكای بەریتانی ١٦ میلیۆن ڤاكسین دەكڕدرێت.
حەسەن تەڵائی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقیەی وتوە: لیژنەی پێكهێنراو لە وەزارەتی تەندروستی و دەستەی نیشتمانی دیاریكردنی دەرمان و ڤاكسینەكان رێگەی بە بەكارهێنانی ٣ جۆر ڤاكسین داوە، هەروەها ڤاكسینی چوارەمیش لە گفتوگۆ و رێكەوتندایە.
رونیشیكردوەتەوە: ئەوانیش سینۆفارمی چینی كە ٥٠ هەزار بە دیاری دراوەتە عێراق و گرێبەست بۆ كڕینی یەك ملیۆنی تر كراوە، ئەسترازینیكای بەریتانی كە لە رێگەی هاوپەیمانی "كۆڤاكس"ەوە ١٦ ملیۆن كڕدراوە، جۆری سێیەمیش فایزەری ئەمریكی - ئەڵمانییە.
عێراق لە پلەی ٢٨ی زەرەرمەندترین وڵاتەكانی جیهانە بە پەتای كۆرۆنا و تائێستا زیاتر لە ٧٥٤ هەزار توشبو و نزیكەی ١٤ هەزار گیان لەدەستدان تۆمار كراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە