چۆمان/ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لە دەست دا

چۆمان/ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لە دەست دا

پەیامی کورد ... چۆمان/ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لە دەست دا

 

ڕاگەیاندنی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینیی ١٦ی تشرینی یەكەم، بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و كەسێكیش برینداربووە.

 

ڕوونیكردەوە، ڕوداوەكە لە گوندی "ئێنێ"ی سەر بە چۆمان ڕویداوە، ئۆتۆمبیلێكی جۆری پیکاب دوای لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ وەرگەڕاوە و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و شۆفێرەكەش بە سەخستی برینداربووە و قوربانییەكان ئەندامی یەك خێزانن.

 

ڕاگەیاندنی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە قوربانییەكانی ڕوداوەكە دانیشتووی گوندی "ماوەڵیانی"ی سەر بە قەزای (رواندز)ن و بە مەبەستی کاری کشتوکاڵی و وەرزێری لە گوندی ئێنێ بوون وەک هاوینەوار.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە