ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان ٦ میلیۆنی تێپەڕاندووە

ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان ٦ میلیۆنی تێپەڕاندووە

پەیامی کورد … ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان ٦ میلیۆنی تێپەڕاندووە

ده‌سته‌ی ئاماری ھەرێمی کوردستان ڕایده‌گه‌نێت، سەرقاڵی ئامارێكی نوێی دانیشتووانی ھەرێمی كوردستانن و ئەمساڵ ئامارەكە ڕادەگەیەنن، چونكە تاوەكو ئێستا سەرژمێریی گشتی نەكراوە. وتیشی، ئێستا كار لەسەر ئامارەكە دەكەین و لە كۆتایی كارەكانداین و سەرقاڵی وردبینیكردنین.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6 ی تشرینی دووه‌می 2021 سیروان محەمەد، سەرۆكی دەستەی ئاماری ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەپێی دوایین ئامار، تا ساڵی ڕابردوو ژمارەی دانیشتووانی ھەرێمی كوردستان بە خەمڵێندراوی شەش میلیۆن و ١٧١ھەزار كەسە و بڕیارە بۆ ئەمساڵیش ئامارێكی نوێی ژمارەی دانیشتووان رابگەیەنین، كە لە ئێستادا كاری لەسەر دەكەین و ئاماری ساڵی ٢٠٢١ دەبێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەو ئامارە لەسەر ئەو رووپێوانەی ئەنجاممان داوە و گەشەی پێشبینیكراوی ژمارەی دانیشتووانی ھەرێمی كوردستان و پارێزگاكان دەبێت، ئەمەش بە مەبەستی دانانی پلان و ئەنجامدانی رووپێوەكانی خۆمان، چونكە سەرژمێریی گشتی نەكراوە.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بە وردی كار لەسەر ئامارەكە دەكەین، بۆ ئەوەی ئەمساڵ كۆتایی پێ بێت و ئێستاش كاری وردبینیی تێدا دەكرێت، هەروەها بۆ ئەمساڵیش ئامارێكی نوێمان دەبێت لەبارەی ژمارەی دانیشتووانی ھەرێمی كوردستان، كە گەیشتووەتە چەند، بۆیە جارێ نامانەوێت ئاماژە بە ھیچ ژمارەیەك بكەین، تا كارەكان كۆتاییان دێت و ئەوكات بە فەرمی رایدەگەیەنین.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە