ژمارەیکی زۆر ئاوارە گەڕاونەتەوە ناوچەی شەنگال

ژمارەیکی زۆر ئاوارە گەڕاونەتەوە ناوچەی شەنگال

پەیامی کورد     ...   ژمارەیکی زۆر ئاوارە گەڕاونەتەوە ناوچەی شەنگال

بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی لقی دهۆکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، شەپۆلێکی تری ئاوارەکانی شنگال و ناوچەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.

محەممەد بەبواتی ڕایگەیاند : "بەپێی ئاماری هەفتەی ڕابردوو ٢٠٠ خێزان گەڕاونەتەوە شەنگال و ڕۆژانەش خەڵک ئامادەن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان."

ووتیشی: "کەیسی مەلەفی گەڕانەوە کراوەتەوە و ئێستاش ناوەکان تۆمار دەکرێن بۆ گەڕانەوە و ئەمڕۆش ١٥ خێزان گەڕاونەتەوە و خەڵک چاوەڕێی کردنەوەی ڕیگاکانە، ئەگەر کۆرۆنا نەبووایە پێشبینیمان دەکرد ژمارەیەکی زۆر گەڕابانەوە ناوچەکانیان."

بەبواتی دەشڵێ: "ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە هاوکاریی ماددیش دەکرێن بۆ ئەوەی پیداویستییەکانی خۆیانی لە ناوچەکانیان پێ دابین بکەن."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە