لە چوارچێوەی دانوستاندنە سەرەتاییەکانی پێکهێنانی حکوومەتی عێراقدا، پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لە سێ بنەما دەکاتەوە کە لە کاتی ڕیفراندۆمە مەزنەکەی خەڵکی کوردستاندا نەمانی ئەو سێ بنەمایەی لە سیستەمی حوکمڕانیی عێراق ڕاگەیاندبوو.
بەپێی زانیارییەکان لە میانی دیدار و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرکردە عێراقییەکان لەلایەک و گفتوگۆکانی بەرپرسانی پارتی لەگەڵ لایەنەکانی عێراقدا، پارتی دیموکراتی کوردستان جارێکی دیکە گوتارەکانی پێشووی دێنێتەوە بەرباس کە پەیوەندییان بە نەمانی چەند بنەمایەکی سەرەکیی عێراقەوە هەبوو.
هەر بەپێی زانیارییەکان ئەو بنەمایانەی بەرپرسانی باڵای پارتی لە دانوستانەکانیاندا بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق جەختی لێ دەکەنەوە، بریتین لە بنەمای تەوافووقی نێوان پێکهاتەکانی عێراق و بوونی هاوبەشییەکی ڕاستەقینە لە عێراق، هەروەها بوونی هاوسەنگی لە نێوان ئەو پێکهاتانەی عێراقدا لە سەرجەم بوارەکانی حوکمڕانی.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە سەروبەندی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا، پارتی نەمانی ئەو سێ بنەمایە سەرەکییەی لە عێراق ڕاگەیاندبوو و لەگەڵ چەند هۆکارێکی دیکە، بە گرنگترین ئەو فاکتەرانەی لە قەڵەم دابوو کە هەرێمی کوردستانی بەرەو ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە