ئەحمەدی نەژاد : هاوکارییەکانی ئێران و عەرەبستان ناوچەکە دەگۆڕێت

ئەحمەدی نەژاد  :  هاوکارییەکانی ئێران و عەرەبستان ناوچەکە دەگۆڕێت

پەیامی کورد     ...    ئەحمەدی نەژاد  :  هاوکارییەکانی ئێران و عەرەبستان ناوچەکە دەگۆڕێت

مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرۆککۆماری پێشووی ئێران لە ووتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی بەناوبانگی القبس ی کووەیتی ڕایگەیاند : ئێران و عەرەبستان دوو ووڵاتی گەورە ، گرینگ و کاریگەرن لە ناوچەکە و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان دا و هاوکارییەکانی هەردوو ووڵات ناوچەکە دەگۆڕێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەحمەدی نەژاد بە ئاماژە بەوەی نێوان ئێران و عەرەبستان لە پەیوەندی مێژوویی ئەوان دا کێشەگەلیکی گرینگ بوونی نەبووە ڕایگەیاند : دۆستی ، هاوکاری ، هەماهەنگی و هاوڕایەتی لەگەڵ یەکتر ، داواکاری گەلێکە کە دوو ووڵات و خەڵکەکەی ئەوان دەیانەوێت و ئەم بابەتە دەبیتە هۆکاری گۆڕانکاری لە ناوچەکە و درووست بوون و بەدی هاتنی جۆرێک لە یەکگرتوویی لە نێوان نەتەوەکان و بەدیهاتنی دەرفەتگەلی زێڕین بۆ بەرقەراری ئاشتی ، ئاوەدانی و پێشکەوتنی هەموو ووڵاتانی ناوچەکە .

ئەو هەروەها دەربارەی کاندید بوونی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری داهاتوو ش ووتی : هەڵبژاردنەکان ، ئەمڕۆ بابەتی سەرەکی ئێمە نییە و ئێمە لە ووڵات ، ناوچە و جیهان دا بابەتگەلی گرینگترمان هەیە و ئەرکی مرۆڤدۆستانەی ئێمە واجب دەکات کە سەرەتا بە هەموو ئەوانە گرینگی بدەین و لە ئەگەری پێویست بوون هەندێک لە بابەتگەلی پەیوەندیدار بە هەڵبژاردنەکان یش لە کاتی باشتر دەخەمە ڕوو .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە