پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی عێراق ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ژینگه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، له دوێنێوه ٥٨ كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، سێ هه‌زار و ٩٢١ توشبوی نوێش تۆماركراون، كه ٧٥ تووشبوو له سلێمانی، ١٠٤ له هه‌ولێر و ٢٥٠ تووشبووش له دهۆك بوون.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ژینگه‌ی عێراق، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢٠ هەزار و ٦٦٣ پشكنین ئه‌نجامدراون لەو ژمارەیەش دەرکەوتوە سێ هه‌زار و ٩٢١ کەس هەڵگری ڤیرووسی کۆرۆنان ، كۆی تووشبوانی ڤیرووسه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته ٤٠٩ هه‌زار و ٣٥٨ تووشبوو.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوه‌كه، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٧٥ تووشبوو لە سلێمانی، له‌هه‌ولێر ٢٠٤ تووشبوو، له دهۆك ٢٥٠ تووشبوو چاکبوونەتەوە، هه‌روه‌ها له سلێمانی ٣٥٣ كه‌س، له هه‌ولێر ٣١٧ كه‌س، له‌دهۆكیش ٢٣٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، له‌به‌رامبه‌ریشدا له سلێمانی ١٢ كه‌س، له دهۆک شەش کەس و هه‌ولێر چوار كه‌س بەهۆی ڤایرۆسه‌كەوە گیانیانلەدەستداوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ٥٨ كه‌س به‌هۆی ڤیرووسی كۆرۆناوه گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ ٩ هەزار و ٩٧٠ حاڵەت بەرزبوەتەوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ژینگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، هه‌ر له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، چوار هه‌زار و ١٥٨ تووشبوو كه هه‌ڵگری ڤیرووسه‌كه بوون چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه، كۆی گشتی چاكبوانیش بۆ ٣٤٤ هه‌زار و ٢٠٨ كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی ٨٤.١%ی كۆی توشبوان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە