پەیامی کورد ... ڕائید هۆگر عه‌زیز، ووته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ده‌ستگیركردنی چه‌ند تۆمه‌تبارێكی به تاوانی جیاجیا راگه‌یاند و ئاماره‌كانی ساڵی ٢٠١٩شی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، رائید هۆگر عه‌زیز، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردوو چه‌ند تۆمه‌تبارێكیان به تاوانی جیاجیا ده‌ستگیركردووه، كه دیارترینیان باندێكی ٣ كه‌سی بووه.
به گوێره‌ی هەواڵی ووته‌بێژی پۆلیس، ٣ تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (ع. م. م) ٣١ ساڵ، (ت. ف. ر) ٣٧ ساڵ و (ع. و. س) ٣٦ ساڵ، له مانگی ١١ی ئه‌مساڵ، له ١٥ ماڵی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی جیاجیای هه‌ولێر، بڕی ٣٠ هه‌زار دۆلار و ٣٥٠ میسقاڵ زێر و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی گرانبه‌هایان دزیوه.
گوته‌بێژی پۆلیس ئاشكراشی كرد، هه‌ر ٣ تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان له پۆلیس ته‌واو بووه و ره‌وانه‌ی دادگا كراون بۆ بڕیاری كۆتایی.
رائید هۆگر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، له مانگی ١٢ی ئه‌مساڵ، ٤ كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون، له كاتی ده‌ستگیركردنیشیان مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری كریستال و هیرۆیینیان پێبووه و كه‌لوپه‌لی تایبه‌تیان پێبووه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، تۆمه‌تباران (د. ر. م) 20 ساڵ، (ر. ر. م) 28 ساڵ، (ط. ر. ع) 19 ساڵ و (هـ. ا. ا) 38 ساڵ، بازرگانییان به‌و ماددانه كردووه، دوای ده‌ستگیركردنیشیان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان له پۆلیس ته‌واو بووه كه به گوێره‌ی مادده‌ی 14ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر لیكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه و ره‌وانه‌ی دادگا كراون.
ووته‌بێژی پۆلیس، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (ط. س. ن)و كه كه‌سێكی بیانی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه، بڕی ٢١٠ هه‌زار دۆلاری ساخته‌ی هێناوه‌ته ناو هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به ته‌واوی كه‌لوپه‌ل و پاره ساخته‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه.
له باره‌ی ئاماره‌كانی ٢٠١٩، ووته‌بێژی پۆلیس رایگه‌یاند، له ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر (٦٤١١) سكاڵا تۆمار كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌و ژماره‌یه (٦٢١٢) تۆمه‌تبار له گشت كه‌یسه‌كان ده‌ستگیركراون.
ووته‌بێژی پۆلیس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه (٥٣٩٨) كه‌یس لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسیان ته‌واو بووه و بۆ بڕیاری كۆتایی ره‌وانه‌ی دادگا كراون.
له كۆی تاوانبارانیش، ٩٦ تاوانبار بڕیاری كۆتایی دادگایان به مادده‌ی جۆراوجۆر بۆ ده‌رچووه، ٧١٨ تاوانباریش كه‌یسه‌كانیان هێشتا ماوه و دادگا بڕیاری كۆتایی ده‌رنه‌كردووه.
رائید هۆگر عه‌زیز ئه‌وه‌شی رایگه‌یاند، كه به رێژه‌ی ٨٧%ی كه‌یسه‌كان له لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس له ساڵی ٢٠١٩ یه‌كلاكراونه‌ته‌وه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان نێردراوه‌ته دادگا، ته‌نها ١٣%ی كه‌یسه‌كان ماون، كه هێشتا له لێكۆڵینه‌وه‌دان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە