کۆڵبەرێک دوای دوو حەفتە مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

کۆڵبەرێک دوای دوو حەفتە مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

پەیامی کورد... کۆڵبەرێک دوای دوو حەفتە مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

حەبیب ڕەزایی، کۆڵبەری تەمەن ٥٢ ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ کە پێشتر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار کرابوو، پاش ١٧ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی "تاڵەقانی"ی کرماشان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (١٣ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، حەبیب ڕەزایی، تەمەن ٥٢ ساڵ و کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ کە پێشتر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری "نەوسوود"ی سەر بە پارێزگای کرماشان بەسەختی بریندار بووە، بەهۆی سەختی برینەیەوە گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پشتەوە دوو گوللەی بەرکەوتووە کە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بڕبڕەی پشتی بشکێت و هەروەها تووشی خوێنبەربوونی زۆری هەناو ببێت، پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، لە بەشی چاودێریی تایبەتی نەخۆشخانەی "تاڵەقانی"ی شاری کرماشان لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بووە.

هەر ئەمڕۆ تەرمی حەبیب ڕەزایی بۆ نەخۆشخانەی جوانڕۆ گواسترایەوە و ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئەم کۆڵبەرە لە گۆڕستانی "حاجی ئیبراهیم"ی ئەو شارە بەڕێوە دەچێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە