پەیامی کورد ... نەتەوەیەکگرتووەکان پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی لە ئێران ئیدانەکرد
کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی لە دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران پەسەندکرد.
لە بڕیارنامەکەدا باس لەوەکراوە، کە ژمارەی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بە تایبەتی جێبەجێکردنی ئەو سزایە بەسەر بەندکراوانی سیاسی لە ئێران رووی لە هەڵکشانکردووە.
رەخنەش لە پێشێلکاری مافی کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکان لە ئێران گیراوە و ئەوەشخراوەتەڕوو، بە بەردەوامی مافی زیندانیانی سیاسی پێشێل دەکرێت و حاڵەتەکانی دانپێدانانی زۆرەملێ رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.
لەو بارەیەوە، نەتەوەیەکگرتووەکان داوای کردووە، ئێران کۆتایی بە جیاکاریی بەرامبەر پێکهاتەکان و سەرکوتی بەرهەڵستکاران بهێنێت و سەرجەم ئەو کەسانە ئازاد بکات کە بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە دەستگیرکراون.
بڕیانامەکە بە ٧٩ دەنگ بەرامبەر بە ٣٢ دەنگی دژ پەسەند کرا و ٦٤ ئەندامی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانیش بەشدارییان لە دەنگدانەکەدا نەکرد.
هاوکات، بڕیارنامەکە لەلایەن کەنەداوە ئامادەکردە کرابوو و هەر یەک لە ئەمریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا پشتیوانیان لێکردبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە