پەیامی کورد ... تەرمی نەجمەدین کەریم گەیشتوە هەولێر و بڕیارە لە پیرمام ئەسپەردە بکرێت
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٦ی تەشرینی دووهەمی ٢٠٢٠، ته‌رمی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه گەیشتەوە هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره له پیرمام به خاك بسپێردرێت.
ئێستا لە ڕێوڕەسمێكی شكۆداردا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازی لە ته‌رمی پارێزگاری كه‌ركووك دەكرێ، ژماره‌یه‌كی بەرچاوی بەرپرسانی حکوومەتی و خەڵكی كوردستان ئامادەی ڕێوڕەسمەكەن.
بڕیاره ته‌رمی دكتۆر نه‌جمه‌دین بگوازرێته‌وه پیرمام و له رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا به ئاماده‌بوونی سەركردە سیاسییەكان و به‌رپرسانی هەرێمی كوردستان، تاجه گوڵینه له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی دابندرێ.
رۆژی ٣٠ی مانگی ئۆكتۆبەری رابردوو دكتۆر نەجمەدین له نه‌خۆشخانه‌ی "ئۆلنی" لە ویلایه‌تی میریلاندی ئەمریكا، له ته‌مه‌نی ٧١ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە