پەیامی کورد … تەرمی 16 کۆچبەری كورد گەڕێندرانەوە هەولێر
پاش زیاتر لە مانگێك لە خنكانیان و دوای دوو جار لە دواخستنی گەڕانەوەی تەرمەکانیان لە ئیستەنبووڵەوە بۆ هەولێر، شەوی رابردوو تەرمی 16 کۆچبەری کورد کە لە نۆکەندی ئینگلیز خنکابوون گەڕێندرانەوە هەولێر.
كاتژمێر 2:23 خولەكی شەوی رابردوو تەرمی ئەو 16 کۆچبەرەی كە لە نۆكەندی ئینگلیز بەلەمەكەیان نوقم بووبوو، لە ئیستەنبووڵەوە گەڕێندرانەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
جێگەی باسە،رۆژی 24-11-2021 بەلەمێکی کۆچبەران كە بەشێكی زۆریان كورد بوون، لە نۆکەندی ئینگلیز نوقم بوو و پاش زیاتر لە مانگێك تەرمەكانیان گەڕێندرایەوە هەرێمی كوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە