تەرمی 4 كۆچەری كورد گەڕێندرانەوە هەرێم

تەرمی 4 كۆچەری كورد گەڕێندرانەوە هەرێم

پەیامی کورد … تەرمی 4 كۆچەری كورد گەڕێندرانەوە هەرێم

ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران رایگەیاند، تەرمی چوار كۆچەری دیكەی كورد كە لە دەریای ئیجەدا خنكابوون، گەڕێندرانەوە هەرێمی كوردستان.

ئاری جەلال لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە كردووە، ئێوارەی رۆژی شەممە تەرمی چوار لەو كۆچەرانەی كە رۆژی 23ی 12ی2021 لە دەریای ئیجەدا خنكان، گەڕێندرانەوە هەرێمی كوردستان و رادەستی كەسوكاریان كرانەوە.

وتوشیەتی، تەرمی 5 كۆچەری تر ماوە و بڕیارە رۆژی یەكی شوباتی داهاتوو، تەرمی ئەوانیش بگەڕێندرێنەوە هەرێمی كوردستان.

سەرۆكی دەزگای لوتكە جەختی لەوەش كردووەتەوە، هەروەها ئەو بەلەمەی رۆژی 21ی 12ی 2021 لە دەریای ئیجە ژێرئاوكەوت و 27 كۆچەری كورد تێیدا خنكان، تاوەكو ئێستا تەنیا تەرمی یەكێكیان ناسراوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە