٤ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

٤ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

پەیامی کورد... ٤ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦١٤ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٣ ی شوباتی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند " لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥ هەزار و ٥٢٧ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٦١٥ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون هەزار و ١٤٥ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".

تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە