پەیامت کورد ... قاسم شەشۆ: تاوەکو پەکەکە لە شەنگال بێت، شارەکە ئارام نابێتە
فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە شنگال رایگەیاند، شەوی رابردوو جارێکی دیکە تورکیا پەکەکەی لە شنگال بۆردومانکرد و بەو ھۆیەوە دوو ئۆتۆمبێل تێکشکان و سێ کەسیش بە سەختی بریندار بوون.
قاسم شەشۆ فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە شەنگال بە ماڵپەڕی پارتی راگەیاندووە، "شەوی رابردوو لە ناوچەی خانەسۆر فڕۆکەکانی تورکیا دوو ئۆتۆمبێلی پەکەکەیان کردە ئامانج و بەوھۆیەوە ھەردوو ئۆتۆمبێل تێکشکان و سێ کەس بە سەختی برینداربوون، کە بە ھۆی سەختی برینەکانیانەوە رەوانەی موسڵ کراون بۆ چارەسەرکردن."
ئاماژەی بەوەشكرد، "تاوەکو پەکەکە لە شەنگال بێت، شارەکە ئارام نابێت، چونکە ھۆکاری نائارامیی شەنگال پەکەکەیە".
راشیگەیاندووە، "پێویستە حکومەتی عێراق پەلە بکات لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شەنگال و بە زووترین کات پەکەکەش دەربکات، چونکە ئەمە داواکاریی کوردانی ئێزدییە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە