پەیامی کورد ... ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤی: ٧٢ چەکداری سوری لە شەری ئەرمینیا کوژراون
بهپێی دواین ئامارێک کە ڕێکخراوی ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرڤ بڵاوی کردووەتەوە، ژمارەی ئەوچەکدارە سوریانەی کە لەشەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجاندا کوژراون گەیشتە ٧٢ چەکدار.
ئهمڕۆ یهكشهممه ٤ی تشرینی یهكهمی ٢٠٢٠، ڕێکخرای روانگهی سوریا بۆ مافهكانی مرۆڤ، دواین ئاماری كوژرانی ئهو چهكداره سوریانهی بڵاوكردهوه كه له شهڕی نێوان ئهرمینیا و ئازهربایجاندا كوژراون و تیایدا هاتووه، هەواڵگری تورکیا بەردەوامە لەمەشقپێکردن و رەوانەکردنی چەکدارانی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا بۆ ئازەربایجان.
بهپێی ئامارهكهی ئهو رێكخراوه، تائێستاش ١٢٠٠چەکداری سوری لایەنگری کەزۆربەیان سەر بەپێکهاتەی تورکمانی سوریان رەوانەی ئەو وڵاتە کراون بۆ پاڵپشتی کردنی سوپای ئازەربایجان لەشەری دژی ئەرمینیادا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە