مەزڵووم کۆبانێ بۆ ئەم مەبەستە داوای هاوکاری لە هێزەکانی هاوپەیمان دەکات

مەزڵووم کۆبانێ بۆ ئەم مەبەستە داوای هاوکاری لە هێزەکانی هاوپەیمان دەکات

پەیامی کورد       ...    مەزڵووم کۆبانێ بۆ ئەم مەبەستەداوای هاوکاری لە هێزەکانی هاوپەیمان دەکات .

مەزڵووم کۆبانێ بۆ گەڕاندنەوەی ئەندامان و بنەماڵەی تیرۆریستانی داعش لە رۆژئاوای کوردستان، داوای هاوکاری لە هێزەکانی هاوپەیمان دەکات

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان مەزڵووم کۆبانی بۆ گەراندنەوەی ئەندام و بنەماڵەی تێرۆرسیتانی داعش کە لە ڕۆژئاوای کوردستان بن جێ کراون داوای هاوکاری و یارمەتی لە هێزەکانی هاوپەیمانی دژ بە داعش دەکات .

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک " هەسەدە " مەزڵووم کۆبانی داوا لە هیزەکانی هاوپەیمانی دژ بە شەڕی داعش دەکات کە بە دەیان هەزار ئەندام و بنەماڵەی تێرۆریستانی داعش کە لە کەمپەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەژین بگەڕێندرێنەوە ووڵاتەکانی خۆیان .

ئەمڕۆ لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دانیشتنی هێزەکانی هاوپەیمانانی دژ بە شەڕی داعش ساز دەکرێت و پێش ئەوەی کە ئەو دانیشتنەئەنجام بدرێت فەرماندەی گشتی هەسەدە مەزڵووم کۆبانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دا پەیامێکی بڵاو کردەوە .

مەزڵووم لە پەیامەکەی خۆیدا باڵی کشاندە سەر هەبوونی دەیان هەزار ئەندام و بنەماڵەی داعش کە لە ڕۆژئاوای کوردستان جێگیر کراون و لەوێ دەژین و داوای لە هێزەکانی هاوپەیمان کرد ئەوانە بگەڕێندرێنەوە ووڵاتەکانی خۆیان .

ئەو هەروەها داوای لە هیزەکانی هاوپەیمان کرد پشتگیری بەرنامە پەروەردەییەکانی دژی تووندووتیژی ، گەشەکردن ئابووری و سەقامگیری ئەو ناوچانەی کە ڕزگار کراون بکەن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە