حكومه‌تی عیراق خاڵی سه‌ره‌كی ره‌وانه نه‌كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ده‌خاته ئه‌ستۆی حزبه‌كانی هه‌رێم و به ناته‌با ناویان ده‌بات، په‌رله‌مانتارێكی نزیك لهعەبادیش ده‌ڵێت: "به‌غدا نازانێت موچه‌ی فه‌رمانه‌به‌رانی هه‌رێم ره‌وانه‌ی كێ و چ جێگایه‌ك بكات".
جه‌بار عه‌بادی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و كه‌سی نزیك له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران راگه‌یاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاكو ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم ته‌با نین و جیاوازی له بۆچوونه‌كانیاندا هه‌یه، به‌غدا نازانێت پاره راده‌ستی كێ و چ لایه‌نێكی هه‌رێم بكات.
وتیشی: هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت به‌غدا پاره‌ی فه‌رمانبه‌ران له رێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بنێرێت، به‌ڵام هه‌ندێكی تریان ده‌یانه‌وێت به شێواز‌و رێگه‌ی دیكه، پاره‌كه ره‌وانه بكرێت، بۆیه به‌غداش له‌م نێوه‌نده‌دا نازانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێدا بكات.
تهئكدیشیكردوه، پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم وه‌ك نوێنه‌ری كوردستان رێكبكهن له‌سه‌ر جێگایه‌كی دیاریكرا و به یه‌ك هه‌ڵوێستی داوای موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكه‌ن له به‌غدا، به‌ڵكو ئه‌وكات حكومه‌تی ناوه‌ند بتوانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌دا بكات و هیچ لایه‌نێك به‌غدا به لایه‌نگری لایه‌نه‌كی دیكه تۆمه‌تبار نه‌كات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە