پەیامی کورد ... مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بە فەرمانی موستەفا کازمی بە م مەرجە دابەش دەکرێت
لە راگەێندراوێکدا نووسینگەی راگەیاندنی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆدابەشكردنی مووچەی دواكەوتوی مانگی ئەیلول بەبێ لێبڕین دەسپێدەكات.
لەو راگەێندراوەدا هاتووە، داهاتی ووڵات لەرادەبەر كەمە، هیواخوازین بە هاوكاری پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەكان، بەخێرایی چارەسەری قەیرانی ئێستای ئابووری و دارایی ووڵات بكەین.
ئاماژەی بەوەشكردوە، لەئێستادا سەرچاوەی سەرەكی داهاتی ووڵات نەوتە، كە دابەزینی خواستی جیهانی لەسەر نەوت بەردەوامە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا.
هەر بەگوێرەی وەزیری دارایی عێراق، دوای فەرمانەكەی موستەفا كازمی، ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچەی دواكەوتووی مانگی ئەیلول بەبێ لێبڕین دەسپێدەكات و لەرۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە