دوو ڕۆژه برێت مەكگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی داعش له ووڵاتی عێراق و سووریا ، له‌سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری شه‌ش لایه‌نی كوردی له‌كۆبونه‌وه‌دایه كه به‌هۆی دزینی ده‌نگه‌كانیان له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه ، له‌سلێمانی ده‌یانه‌وێت بایكۆتی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق بكه‌ن.
برێت مەكگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له عێراق و سووریا له سلێمانی ئاماده‌نه‌بووه چاوی به یوسف محه‌ممه‌د بكه‌وێت و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات
مانگی 9ـی2015 له هه‌ولێر برێت مەكگۆرك له‌گه‌ڵ ته‌واوی حیزبه كوردییه‌كان له‌كۆبونەوه‌دابوون له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، بڕیاردرا بۆچه‌ند ڕۆژێك كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دوابكه‌وێت تاکوو حیزبه‌كان ده‌گه‌نه ڕێكه‌وتنێك به‌ڵام یوسف محه‌ممه‌د كۆبونه‌وه‌كه‌ی كرد كه له ئه‌نجامدا یوسف محه‌ممه‌د له په‌رله‌مان ده‌ركرا و كۆبونه‌وه‌كه‌شی شكستی هێنا.
هه‌ر پاش ئه‌و شه‌وه،ئه‌مریكا به گۆڕانی ڕاگه‌یاندبوو چیدیكه یوسف محه‌ممه‌د وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ناناسین و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكه‌ین،بۆیه به‌زووترین كات بیگۆڕن،هه‌رئه‌وه‌ش واده‌كات ئه‌مڕۆ یوسف محه‌ممه‌د ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆبێته‌وه به‌ڵام ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە