" یوسف محه‌ممه‌د " به‌هاوكار چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای گۆڕان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌ڕی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ژێرپێی كوڕانی " نه‌وشیروان مسته‌فا " دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ربێنێت،خۆی ببێته كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و حیزبه.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه،له ئێستادا " یوسف محه‌ممه‌د كارده‌كات بۆئه‌وەی ببێته كه‌سی یه‌كه‌می بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه سه‌ره‌تا ده‌بێت بنه‌ماڵه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له ناو بزوتنه‌وه‌كه كه‌نارگیر بكرێن ئینجا هه‌نگاوی تر بنرێت.
چاودێران پێیان وایه:له‌م هه‌نگاوانه‌ی " یوسف محه‌ممه‌د " كوتله‌ی " قادری حاجی عه‌لی "ی له‌گه‌ڵدایه و ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی ئه‌وه له‌كوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فا بكاته‌وه كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی ڕێكخه‌ری گشتی گۆڕان پشتیوانی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی یان كرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە